فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی سنە
پێنجشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۲   |  18-05-2023

سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مستەفا ساڵحی” خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مستەفا ساڵحی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی برای هاوژینەکەی” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. مستەفا ساڵحی ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “جەمشید کەریمی” خەڵکی دێهگۆلان و دانیشتووی شاری سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی گوازترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە. شایانی باسە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەرانبەر پێدانی بڕی ٤ ملیارد تمەن پارە، سزای سێدارەی جەمشید کەریمی هەڵوەشاوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە.