فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کرماشان
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی مانگی گوڵان، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “برزوو چەقازەردی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری مایەشت سەر بە پارێزگای کرماشان و “سەعید نەجەفی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەحنە، لە زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەکراوەتەوە.