فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە زیندان بە دانانی بارمتەی قورس
یەکشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-05-2023


ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی گوڵان، “جەلال تەپاک”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش هەشت مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد و ۵٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو کە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان دراوەتە پاڵی، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێکچوون و ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندروستییەوە، لە زیندانیەوە بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، جەلال تەپاک، کرێکاری شارەداریی پیرانشار، لە ماوەی دستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیدا ئەشکەنجە دراوە و لە دوو مانگی سەرەتای دەستبەسەر کرانیدا، لە مافەکانی چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە جەلال تەپاک ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی پارەکە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترابوویەوە.