سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو چالاکی خەڵکی شاری بانە
دوشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۲   |  22-05-2023
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گولان “فاتیح مەجیدی” و “سەعید محەممەدی”، لە چالاکانی ناسراوی خەڵکی شاری بانە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵان، لە لایەن دەزگای دادی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە کۆمەڵە” و “پڕۆپاگەندە لە دژی نیزام “هەر کام سزای ٤ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم سزایە دوو مانگی بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی دەستبەسەرکرانیان کەم کراوەتەوە و دوو مانگی دیکەشی بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵپەسێردراوە. فاتیح مەجیدی و سەعید محەممەدی ڕۆژی سێشەممە ٦ی گوڵان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و لە کۆتاییدا دوای ٥٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی دادگا لە زیندان ئازاد کرابوون.