فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان
سێشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۲   |  23-05-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێرش نەقشبەندی، هونەرمەندی خەڵکی شاری سنە و ئەمیر ویلایەتی، لاوێکی دانیشتووی شاری تاران کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینادا هەردووکیان چاوێکیان لەدەست داوە، لەلایەن هێزە کانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو بریندارەی ناڕەزایەتییەکان و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.