فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەندکراوێکی سیاسی پێشوو سزای بەندکردنی بەسەردا سەپا
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023

خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ماوەی ڕابردوودا و لەلایەن لقی ١٠٣ی تاوانەکانی گشتی و ئینقلابی ڕژیم لە ئیلام، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە” سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
خەدیجە مەهدیپوور، لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە پێبژاردنی سێ ملیۆن تمەن بەجێی بەندکران سزا دراوە.