فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كوبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ تاران
پێنجشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۲   |  25-05-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ به‌رده‌م زیندان و ناونده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌ و هه‌ر جار هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان به ‌گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ریان. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممەدا چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و پێشتریش چه‌ند ژن و پیاو به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م زیندانی قزلحه‌سار بریندار كرابوون.