پاش تێپەڕینی ١٠٠ ڕۆژ لە بوومەلەرزەکەی شاری خۆی، بارودۆخی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو ئێستاش قەیراناوییە و بەبێ سەرپەنا لە خێوەتدا دەژین.
سەرەڕای ئەوەیکە بەرپرسانی ڕژیم بەڵێنیی نوێژەنکردنەوەی خانووەکان و هەروەها پێدانی قەرزی بانکیی بێ بەهرەیان بە خەڵک دابوو، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە و خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو ئێستاش لە خێوەتدا دەژین.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندی پەرە ڕاگەیاندووە کە، هێندێک لە خانووەکان نۆژەن کراونەتەوە و خەڵک گەڕاوەتەوە سەر ماڵەکانی خۆیان، بەڵام هێندێک لە خانووەکان بە تەواوەتی ڕووخاوە و پێویستە دووبارە و سەرلەنوێ ساز بکرێنەوە.
یەکێکی دیکە لەو هاووڵاتییانە کە لە خێوەتدا دەژی، دەڵێت: کرێ خانوو لەم ناوچەیە زۆر گرانە و ئێمەی تووشی کێشە کردووە، بۆیە بڕیارمان داوە تا ئەو کاتەی خانووەکەی خۆمان ساز دەکەینەوە لە خێوەتدا بژین.