سزای لەسێدارەدانی زیندانیەک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا
پێنجشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۲   |  25-05-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان سزای سێدارەی سەعید محەمەدیفەڕ، خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
سەعید محەمەدیفەڕ حەوت ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ئەم بەندکراوە پێشتر لە ساڵی ١٣٩٩ جارێکی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و دواتر سزاکەی جێبەجێ نەکرا.