گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە لەکاتی کۆڵبەری
هەینی ۰۵-۰۳-۱۴۰۲   |  26-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “سپیئاو”ی سەر بە شارۆچکەی باینگان لە شاری پاوە بە ناوی “سەلام ئیسماعیل پوور”، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە سنووری شاری نەوسوود و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی گوشاری لەڕادەبەدەری کارەوە دڵی ڕاوستاوە و گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە، لەئێستادا تەرمی سەلام ئیسماعیل پوور بۆ پزیشکی دادوەریی شاری پاوە گواستراوەتەوە.