فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار لە پیرانشار
هەینی ۰۵-۰۳-۱۴۰۲   |  26-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “محەمەد زاهیر ڕەحمانی پوور مقەدەم”، ٢٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی پیرانشار، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، محەممەد زاهیر لەکاتی کارکردن لە بینای ساردخانە لەسەر ڕێگای بادین ئاوا بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار کەوتە خوارەوە و سەری و بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بوو،کە بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد گواسترابووەوە. جێگەی ئاماژەیە، لە ڕووی ئاسایشی کارەوە ئێران لە پلەی ١٠٢ لە جیهاندایە. لە ئێران کرێکاران بە حەقدەستێکی کەم خەریکی کاری قورسن و لەم کارەشدا ماندوێتی و نەبوونی ئەمنیەت دەبێتە هۆی ڕووداوی لەو جۆرە و سەرەڕای ئەوەش بیمەی کار بۆ کرێکاران لەبەرچاو ناگیرێت.