کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەمینی ئیجتماعی شووش
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەمینی ئیجتماعی شووش، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ئاستی شاری شووش ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ناڕازییان لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “تا مافی خۆمان وەرنەگرین، دەست لە ئێعتڕاز هەڵناگرین” و “لەژێر باری زوڵم چیدی ژیان ناکەین”، لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، هەڵاواردن، ستەم، دۆخی نالەباری گوزەران و نایەکسانی، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.