ڕزگاربوونی دوو بەندکراو لە سزای ئێعدام لە شارەکانی بووشێهر و خودابەندە
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو بەندکراو لە شارەکانی بووشێهر و خودابەندە کە پێشتر لە دوو پەروەندەی جیاجیا بە تۆمەتی “کوشتن” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانیان، لە ئێعدام ڕزگاریان بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەندکراوێک لە شارستانی خودابەندە کە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە تووشی قەتڵ ببوو، بەدوای قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، دوای ٢٩ ساڵ زیندان، ئازاد کرا. هەروەها بەندکراوێک لە بووشێهر کە لە لایەن دادگاوه بە تۆمەتی “کوشتن” بە قێساس مەحکووم کرابوو، دوای ١٠ ساڵ و بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانیەکە، لە زیندان ئازاد بوو.