کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی کرماشان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “نە مەجلیس نە دەوڵەت نین لەبیری میلەت”، “حقووقی ئێمە ڕیاڵییە، هەزینەکانی دۆلارییە”، “دەوڵەتی وەرشکستە، دوژمنی بازنشستە”، “لەژێر باری ئاوسان، شکاوە پشتی میلەت”، “ئێعتڕاز، ئێعتڕاز دژی هەژاری و فەساد”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر، حاکم بووە لە بازاڕ”، “دەنگ و ڕەنگی ئێمە، مایەی بەدناوی و سەرشۆڕی ئێمە”، “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “هاوار کە بۆ مافەکانت”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.