فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
دوشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۲   |  29-05-2023

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی “حسێن سولتانیان”، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زاهیدان بە نەهێنی جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە دە ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، حسێن سولتانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە دەیان جار بەشداری خۆی لە کوشتنی کوژراوەکە ڕەت کردووەتەوە و بە هۆی درێژەی ناڕوونی چارەنووسی، نامەی بۆ ئەو دادوەرە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە نووسیوە و داوای کردووە سزای سێدارەکەی جێبەجێ بکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە لە میدیا حکوومەتییەکان بڵاو نەبووەتەوە.