ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “فەرهاد شێخی”، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی هەشتگردی شاری کەرەج هێرش کراوەتە سەری و دەستبەسەر کراوە.
بەپلی ڕاپۆرتەکان، فەرهاد شێخی لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباری پارەکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ناوەندیی کەرەج گواستراوەتەوە و دواتر لە ڕێکەوتی ١٨ی هەمان مانگدا، کەوتووەتە بەر لێبوردن و ئازاد کراوە. جێگەی ئاماژەیە، فەرهاد شێخی پێشتریش، واتە لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. دوا جار ناوبراو لە لایەن لقی ١٠٥٨ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پارێزگای تاران بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی”، سزای چوار مانگ زیندان و پێنج زەربە شەلاق بەسەردا سەپێندرا.