فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۲   |  29-05-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، هەر وەک حەفتەکانی ڕابردوو، شارەکانی ئێران شایەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز، کرماشان، شووشتەر و ئیسفەهان بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “نە مەجلیس نە دەوڵەت نین لەبیری میلەت”، “حقووقی ئێمە ڕیاڵییە، هەزینەکانی دۆلارییە”، “دەوڵەتی وەرشکستە، دوژمنی بازنشستە”، “لەژێر باری ئاوسان، شکاوە پشتی میلەت”، “ئێعتڕاز، ئێعتڕاز دژی هەژاری و فەساد”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر، حاکم بووە لە بازاڕ”، “دەنگ و ڕەنگی ئێمە، مایەی بەدناوی و سەرشۆڕی ئێمە”، “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “هاوار کە بۆ مافەکانت”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵای ئەلبۆرزی غەربی، ژمارەیەک لە کرێکارانی دامەزراوەی “نفلین سینیت کلیبر”، ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە تاران، ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارۆچکەی جوپارستان لە کرمان و کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی یەزد، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و دابین نەکرانی نیازەکانیان، بە شێوەی جیاجیا دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.