فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دانانی مەرجی بارمتەی قورس بۆ ئازادیی کاتیی هەشت هەڵسووراوی کرێکاری و مەدەنی دەستبەسەرکراو لە سنە
سێشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۲   |  30-05-2023

دەزگای دادی ڕژیم لە شاری سنە بۆ ئازادی کاتی هەشت هەڵسووراوی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموودی، ئیقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵڵا کەریمی داوای بارمتەی قورس دەکات. لەم نێوەدا تەنیا خەبات کەریمی توانیویەتی بارمتەیەکی چەند ملیارد تمەنی بۆ ئازادی کاتیی خۆی دابین بکات. بەهۆی دانرانی مەرجی بارمتەی قورسی چەند ملیار تمەنی، ئەم حەوت هەڵسووراوە کرێکارییە هێشتا دەستبەسەرن و ڕێگری لە ئازادی کاتییان دەکرێت. لەدوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی لاوی گیانبەختکردوو هوومەن عەبدوڵڵاهی دوای لێدان و کووتانی ئەم هەشت هاووڵاتییە، لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکرابوون. شایانی باسە کە کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموودی، ئیقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵڵا کەریمی لە شەوی ٢٧ی گوڵان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون.