دەستبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی شاری سنە
چوارشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۲   |  31-05-2023
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی میلاد نەسری، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی خودی شاری سنە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و ئەو هێزانە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە.