فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۲   |  31-05-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی جۆزەردان، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی عێزەتعەلی سەبزی، تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری “هەرسین”ی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەممەد کازمی، تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری کەرەج، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، عێزەتعەلی سەبزی، باوکی سێ منداڵ بووە و سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. برایەکی دیکەی ناوبراو بە ناوی فەردین سەبزی، ١١ ساڵ پێش لەسەر هەمان تۆمەت لەسێدارەدرا.

هەروەها محەممەد کازمی، خەڵکی شاری کەرەج بووە و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.