هێرشی وەحشیانەی بسیجیەک بۆسەر خوێندکارێکی کچ لە زانکۆی کرمان
پێنجشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۲   |  01-06-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، خوێندكارێكی كچی زانكۆی كرمان له لایه‌ن به‌سیجییه‌كه‌وه به بیانووی ڕه‌چاو نه‌کردنی حیجابی زۆره‌ملێ به چه‌قۆ هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بهسیجییهكی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم له زانكۆی كرمان به چوار زه‌ربه‌ی چه‌قۆ خوێندكارێكی كچی به‌سه‌ختی بریندار كردووه و ئێستا له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی كرمان له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه حه‌راسه‌تی زانكۆ شاهیدی ئه‌و ڕووداوه وه‌حشیانه بووه و ڕێگریان لێ نه‌كردووه.