فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی ئه‌هواز
پێنجشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۲   |  01-06-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی ئه‌هواز دژبه خراپی بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ كه‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌یەک دژبه‌ خراپی بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونیان كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام خانه‌نشینكراوانی ئه‌هوازی ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ش به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.