ئێعدامێ زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە زیندانەکانی ئێران
هەینی ۱۲-۰۳-۱۴۰۲   |  02-06-2023
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکیدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردان بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ٣٠٧ کەس لە هاووڵاتییان لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ژمارەیه بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کە ١٧٤ کەس بووە، ٧٦ لەسەد زیادی کردووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕاشیگەیاندووە، تەنیا لە مانگی “ئایار”دا، ١٤٢ کەس ئێعدام کراون. ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها لە ئاست ئێعدام کرانی بە سەدان کەسی دیکە لە ئێران هوشداری داوە و نیگەرانی دەربڕیوە. جێگەی ئاماژەیە، زۆربەی ئێعدامەکان بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” ئەنجام دراوە کە ژمارەیان ١٨٠ کەس بووە.