فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ئیسفەهان و کاشان
هەینی ۱۲-۰۳-۱۴۰۲   |  02-06-2023

لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم، لانیکەم چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر”ەوە دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانەکانی ئیسفەهان و کاشان ئێعدام کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ڕەسووڵ شێخ ئارپەناهی” ٢٧ ساڵ تەمەن و “نێعمەت ئەرزانی” ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی فلاورجانی ئیسفەهان، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە زیندانی ناوەندی کاشان ئێعدام کران. هەروەها دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان بە هەمان تۆمەت لە زیندانی “دەستگرد”ی ئیسفەهان ئێعدام کران کە ناوی یەک کەسیان “عەقیل عەرب” ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی یەزدانشاری سەر بە ئیسفەهان ڕاگەیەندراوە. جێگەی ئاماژەیە، هەواڵی ئێعدامی ئەم چوار بەندکراوە هەتا ئێستا لە ڕاگەیەنەرەکانی فەرمی ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.