فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ١٨ کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان لە شاری کوچک بایگ
هەینی ۱۲-۰۳-۱۴۰۲   |  02-06-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردان، ئۆتۆمبێلی هەڵگری کرێکارانی شەوکاری کانگای “زێڕی زەرمێهر” هەڵکەوتوو لە تۆربەتی حەیدەرییە، لە نزیک شاری کوچک بایگ وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٨ کرێکار بریندار بوون.
شایانی باسە، سەرجەم کرێکاران گوازتراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “حسێن” لە تۆربەتی حەیدەرییە و جگە لە کەسێکیان کە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە، هەموویان بەدوای چارەسەری پزشکی نێردراونەتەوە بۆ ماڵ.