دەستبەسەر کرانی کاویان مەولوودی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە مەهاباد
شەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۲   |  03-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “کاویان مەولوودی”، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، دوای ئەوەی کە سەردانی گڵکۆی سمکۆ مەولوودی، ئامۆزا گیانبەختکردووەکەی خۆی کردووە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، لە ئاکامی بەدواداچوونی بنەماڵەی “مەولوودی”دا ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد گواستراوەتەوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، سمکۆ مەولوودی تەمەن ٣٥ ساڵ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری پارەکە، لە ڕەوتی ڕاپەرینی جەماوەریی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد.