فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووڕاوێکی بواری مافەکانی ژنان له‌ به‌نده‌رئه‌نزەلی ڕفێندرا
یەکشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۲   |  04-06-2023

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی جۆزه‌ردان، هەڵسووڕاوێکی بواری مافەکانی ژنان و خه‌ڵكی به‌نده‌ر ئه‌نزەلی به‌ناوی “حه‌میده‌ قه‌دردان” له‌لایه‌ن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی “حه‌میده‌ قەد‌ردان” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و هەڵسووراوە مه‌ده‌نیه‌ پیشه‌ی ئارایشگه‌ریه‌ و ئه‌كاونته‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داخراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.