گیان لەدەستدانی کرێکارێکی لاوی خەڵکی بووشێهر لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۲   |  07-06-2023
به گوێرەی هەواڵەکان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی ئوستانی فارس به‌ناوی “حسێن نه‌وروزی” پاش ده‌ستبه‌سه‌كرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی بووشێهره‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “حسێن نه‌ورووزی” كرێكاری فه‌سڵی بووه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دهبیرانی سه‌ر به ئوستانی فارس بووه كه بۆ كاركردن ڕووی له شاری بووشێهر كردبوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و لاوه به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی بووشێهره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژراوه.