مردنی گوماناوی خوێندكارێكی دیكه‌ی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر
پێنجشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۲   |  08-06-2023
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به‌ناوی “یووسف سه‌ویزی” به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یووسف سه‌ویزی” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیای مه‌عده‌ن بووه و له خوابگای شه‌یخۆلئیسلامی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به شێوه‌ی گۆماناوی جه‌ڵته‌ی دڵ لێداوه و گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه حه‌وتووی ڕابردووش خوێندكارێكی دیكه‌ی ئه‌و زانكۆیه به ناوی “به‌سیر ئیبراهیم پور” له ساختمانی ئه‌بووڕیحانی بیروونی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و به‌هۆی دێر گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دابوو.