دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
هەینی ۱۹-۰۳-۱۴۰۲   |  09-06-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئارەش شەریفی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردان، ئارەش شەریفی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئارەش شەریفی بڵاونەکراوەتەوە.