فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی لە سەقز
شەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۲   |  10-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەت ئیتلاعات لە شاری سەقز چالاکێکی مەدەنی ئەمشارەیان بەناوی “ئەیووب جەوانپوور”، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەشێوەیەکی توندوتیژی بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دروانەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری پارەکە، ئەیووب جەوانپوور لە کاتێکدا کە بریندار ببوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرا بوو. ئەم هاووڵاتییە کە لە ساڵی ١٣٩٦ بەهۆی چالاکییەکانییەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.