فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوون بوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە
یەکشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۰   |  23-01-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئارەش محەمەدی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخ دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەش محەمەدی خەڵکی گوندی “نجێ” سەر بە شاری سنە بووە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە سنوری باشماخی مەریوان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئارەش محەمەدی، ناوبراو تا ئێستا هیچ پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی تا ئێستا ناڕوونە.

شایانی باسە ئارەش محەمەدی لە شاری سلێمانی خەریکی کرێکاری بووە.