فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە شاری سنە
دوشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۲   |  12-06-2023

فەرزاد کەریمی، خەڵکی شاری سنە، کە لە ڕەوتی شۆڕشی “ژینا”دا لە شاری ئەهواز و لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو، لەم دواییانەدا سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا سزای پێنج ساڵ بەندکردن بەسەر فەرزاد کەریمی، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، سەر بە شاری سنە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەهوازەوە سەپێندرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی” بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپێندراوە. شیاوی ئاماژەپێدانە کە فەرزاد کەریمی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری ئەهواز دەستبەسەرکرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازادکرابوو.