فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانه
دوشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۲   |  12-06-2023

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ڕەحیم فەیزی”، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەیەکی سنووریی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی تەمەن ٥٠ ساڵ، بەسەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو هەر دوو لاقی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.