بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ و ٢١ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “داریوش ڕەحیمی تەمەن ٣٣ ساڵ، مەسعوود ساسانی و سەعید نەسیری” تەمەن ٣٧ ساڵ لە زیندانەکانی وەکیل ئابادی مەشهەد و کەرەج بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە، داریوش ڕەحیمی بەتۆمەتی ئەو شتەی کە ناوی دەبەن “کوشتنی ئەندامێکی هێزە تایبەتەکان بە ناوی ئێحسان پای خەستە” لە شاری مەشهەد دەستبەسەر و لە لایەن لقی پێنجی دادگای تاوانەکانی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە حاڵێکدا کە وردەکاری پەروەندەکەی نادیار بوو، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەروەها مەسعوود ساسانی و سەعید نەسیری کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” دەستبەستر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆی شەممە ٢٠ی جۆزەردان حوکمەکەیان بە کردەوە دەرهات.