دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی پێدرام مۆعینی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۲   |  12-06-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، “پێدرام موعینی” چالاک و خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسیی خەڵکی شاری بانە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری پێدرام موعینی لە شاری بانە و سەرەڕای پشکنینی هەموو کەلوپەلەکانی، دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراویشدا گرتووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسیی لە زانکۆی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تارانی ناوەندە، کە ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەر هاوکات لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکان لە تاران دەستبەسەر کرابوو.