کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە سەرلەنوێ نەشتەرگەریی بۆ کرا
سێشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۲   |  13-06-2023
فەردین ڕوستەم نژاد، کۆڵبەری خەڵکی “شمشێر”، سەر بە شاری پاوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، نەشتەرگەریی بۆ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی نالەباربوونی بارودۆخی جەستەیەوە لەژێر چاوەدێری پزیشکدا بووە و چەندین جار لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بەو هۆیەوە کە لە نێوقەدەوە بۆ خوارەوەی لەشی ناتوانێ بجووڵێنێ، تووشی برینی جێگا بووە و لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان سەرلەنوێ نەشتەرگەریی بۆ کراوە و پێویستی بە چاوەدێریی تایبەت هەیە.
فەردین ڕوستەم نژاد، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە کاتی کۆڵبەریدا، سکی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووریی “کلەبەر”ی نەوسوود بریندار بوو و دەماری لەدەست دا.