فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

“ئەنجومەنی بنەماڵە دادخوازەکانی ئابانی ساڵی ٩٨” هەبوونی خۆیان ڕاگەیاند
چوارشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۲   |  14-06-2023

ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەخت‌کردووانی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ ڕۆژی سێشەمە ۲۳ی جۆزەردان پێکهێنانی “ئەنجومەنی بنەماڵەی دادخوازانی ئابان”یان ڕاگەیاند. 
ئەم بنەماڵانە لە ڕاگەیەندراوێکەی خۆیاندا نووسیویانە: لە دوای چەندین مانگ هەوڵدان و بە بەشداری هێزە یاوەرەکان، دوای چەندین کاتژمێر گفت‌وگۆ کردن و کاری خۆبەخشانە،  بۆ بەدواداچوونی ئامانجەکانیان چالاکییەکانی ئەنجومەنی بنەماڵە دادخوازەکانی ئابان ڕادەگەیێنن. 
ئەو ئامانجانەی کە ئەم ئەنجومەنە هاوتەریب لەگەڵ چالاکییەکانی‌دا ئاماژەی پێکردووە بەم شێوەیەن:
بەڵگەمەند کردن، ئەرشیڤی زانیارییەکان و پێشکەش کردنی ڕاپۆرتە پێوەندی‌دارەکان بە ئابانی خوێناوییەوە
بیرهێنانەوەی لایەنە جیاوازەکانی ئەو تاوانانەی لە مانگی ئابانی خوێناویدا ڕوویان دا 
ڕووماڵ کردنی هەواڵی سەرکوت کردن و گوشاری  “بنەماڵە دادخوازەکان” لە لایەن دامەزراوەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە.
بەرز ڕاگرتنی یادی گیانبەخت کردووانی ئابانی خوێناوی
بەڕێوەبردنی ساڵیادەکان، ڕێوڕەسمەکان و ڕووداوە پێوەندیدارەکان بە ئابانی خوێناویەوە
پێکهێنانی دۆسیەی تاوانەکانی ئابان، ناردنیان بۆ دادگا نێودەوڵەتییەکان بە یارمەتی پارێزەرانی بە ئەزموون لەم بوارەدا و دادخوازی ئەم کوشتارانە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی مافی مرۆڤ
هەوڵدان بۆ تۆمار کردنی کوشتاری ئابان وەک تاوان بە دژی مرۆڤەیاتی لە یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان”
ئەنجومەنی بنەماڵە دادخوازەکانی ئابان لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیان‌دا وتوویانە سەرەڕای ئەوەی ئاگادارن “سروشتی دادخوازی لە چوارچێوەی بێ
دادگادا بابەتێکی سیاسییە”؛ بەڵام ئەم ئەنجومەنە سەر بە هیچ حیزب، گرووپ یان لایەنێکی سیاسی نین و هێڵێکی سیاسی تایبەت پەیڕەو ناکات.
ئەم ئەنجومەنە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی خۆی‌دا وتوویەتی: “بە لەبەرچاو گرتنی تاوانە بەرینەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئابانی خوێناوی، ئیمکانی پێوەندی گرتن لەگەڵ سەرجەم بنەماڵەکانی ئابان لەم ٤۳ مانگەدا مسۆگەر نەبووە و ئەم ئەنجومەنە بە هاوکاری ژمارەیەک لە بنەماڵەکان پێکهاتووە، بەڵام ئەم ئەنجومەنە مەکۆی هەموو دادخوازانی ئابان و خەڵکی دادخوازی ئێرانە.”
ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکانی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ کە سەرەتا بۆ ناڕەزایتی دەربڕین بەرامبەر زیادبوونی لەناکاوی نرخی بەنزین سەری هەڵدا، بە توندی سەرکوت کرا و بە سەدان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە. هەواڵدەری ڕۆیتیرز ئاماری گیانبەخت‌کردووانی ئەم ناڕەزایەتیانەی کە لە نێوانیاندا ژمارەیەک منداڵی تێدا بوون، نزیکەی ۱٥۰۰کەس ڕاگەیاند.