فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئێقباڵ پێشکاری هەڵسووڕاوی کرێکاری لە زیندان
پێنجشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۲   |  15-06-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، “ئێقباڵ پیشکاری”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەمشارە ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان، ئەم چالاکە کرێکارییە هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاریی دیکە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی “هوومەن عەبدوڵڵاهی” لە گیان بەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی چووبوونە ماڵی باوکی ناوبراو کە هێزە سەرکوتگەرەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵلاهی، لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردن. ئێقباڵ پیشکاری بە مەبەستی لێپرسینەوە سەرەتا بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئەمشارە ڕاگوێزرا. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کرێکارییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.