چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “باپیر بەرزە، محەممەد ئیسماعیلی، ئیسماعیل محەممەدپوور و زانا خووشامەن”، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەر کراون، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سەرجەم بە ١٢ ساڵ و ٢ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد، بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای ١٢ ساڵ و دوو مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی بڕیاری ئەو دادگایە، باپیر بەرزە سزای ٣ ساڵ بەندکردن، محەممەد ئیسماعیلی سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن، ئیسماعیل محەممەدپوور سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن و زانا خووشامەن سزای ٢ ساڵ و ١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە، ئەم چوار هاووڵاتییەی خەڵکی پیرانشار کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەمشارە دەستبەسەر کرابوون، دوای چەندین مانگ بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.