فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
یەکشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۲   |  18-06-2023

لە درێژەی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵبەران، سێ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، سێ کۆڵبەر کە ناوی دوو کەسیان بە ناوەکانی “سەبوور سەیدی” خەڵکی جوانڕۆ و “فەرزاد ئیمامی” خەڵکی پاوە ڕاگەیەندراوە، لە سنووری نەوسوود کەوتنەبەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بە سەختی بریندار بوون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناوی کۆڵبەرەکەی دیکە نەزانراوە.