ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
یەکشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۲   |  18-06-2023
لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم، سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، بەندکراوێکی خەڵکی زاهێدان لە زیندانی ئەمشارە ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەندکراوێک بە ناوی “مەحموود ڕەخشانی” ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر”، دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئەمشارەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. بەپێی ئامارەکان، لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لانیکەم ١٤٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون کە ٣١ کەسیان خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستان بوون.