فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆنتڕۆڵکرانی گرتووخانەی حەسەکە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک
یەکشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۰   |  23-01-2022

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌ کە 175 چه‌كدارى داعشیان كوشتووه‌و زیندانى غوه‌یرانیان كۆنتڕۆڵ كردووەته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتوه‌،  “لە کاتێکدا هێزەکانمان لە بەرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرخۆدانی دەکەن، چەتەکانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکە ئەم زیندانە گەورەترین زیندانە لەو ناوچەیە کە چەتەکانی داعشی تێیدا بێت ئەم زیندانە تەنیا مەترسیدارترین زیندان نییە بۆ هەرێمەکانمان بەڵکو مەترسیدارە بۆ ئاسایشی هەموو جیهان”.