خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە لەهێستان
یەکشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۲   |  18-06-2023
ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی”وێرشۆ” پێتەختی لەهێستان، بە مەبەستی بەرابەری حقووقی هاوڕەگەزخوازان و کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە، هاتەنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی لەهێستان بەهۆی گرتنەبەری سیاسەتی هەڵاواردن لەدژی کەمینە ڕەگەزییەکان، بەردەوام لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە کەوتووەتە بەر ڕەخنە و گازندە.