فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کرمان
یەکشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۲   |  18-06-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی زاهێدان بە ناوی “فەزل ئەحمەد غەفران”، لە زیندانی ناوەندی کرمان، بەکردەوە دەرهات.
 بەپێی زانیارییەکان، فەزل ئەحمەد غەفران چوار ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” لە لایەن دادگای شۆڕشی کرمان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. پێویستە بوترێ کە هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری بڵاونەکراوەتەوە.