فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم حەوت کۆبوونەوی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۲   |  19-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، لانیکەم حەوت کوبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز، کرماشان، کەرخە، حەوت تەپە، شووشتەر و ڕەشت، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیان و بەڕێچوونیان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.