برینداربوونی ١٨ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ئیسفەهان
دوشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۲   |  19-06-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆبووسێک لەکەڵ کامیونێکی بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان “ئیسفەهان_کاشان”، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی برینداربوون.
لەم پێوەندەدا وتەبێژی ناوەندی فریاکەوتنی پارێزگای ئیسفەهان ڕایگەیاندووە، ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٣ و ٥٢ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەورەڕێ “کاشان بۆ نەتەنز” و لە ٣١ کیلومیتری شارستانی بادروود ڕوویداوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە بریندارەکان دۆخی تەندرووستان ناجێگیر نییە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.