لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز
سێشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۲   |  20-06-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردان، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی “عەلی برار کازمی” لە زیندانی عادڵاوا لە شاری شیراز جێبەجێ کرا. بەپێی زانیارییەکان، عەلی برار کازمی، سێ ساڵ لەمەوبەر لە شاری شیراز بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.