فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە
سێشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۲   |  20-06-2023

دوانیوەڕۆی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵە” ی بانە و بریندار بوون. ناوی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بەناوی ئیدریس ئەمینی زانراوە و ناوی کۆلبەرەکەی دیکە هێشتا نەزانراوە. ئەم دوو کۆڵبەرە دوای پێکرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” شاری بانە گواستراونەتەوە.