فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگەیاندنی شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان: هێرشی نیزامیی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کوردستان بەتوندی مەحکووم دەکەین!
سێشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۲   |  20-06-2023
ڕاگەیاندنی شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان: هێرشی نیزامیی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کوردستان بەتوندی مەحکووم دەکەین!

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی دوای ڕەوانەکردنی کاروانە نیزامییەکانی بۆ ناوچەی جنوبی کوردستان ، بە درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر ناوچە شاخاوییەکانی کۆساڵان. ڕۆژی ١٦ی ژوئەن کاروانێکی نیزامیی سپای پاسداران لە دەوروبەری سەوڵاوا، چەند گوند و بەرزاییەکانی کوێستانی شاهۆی بەچڕی تۆپباران کرد. نیوەڕۆی هەمان ڕۆژیش کاروانێکی نیزامیی سپا لەگەڵ چەندین دەزگای بۆڵدزێر بەرەو ئەم ناوەچەیە حەرەکەتیان کرد و لە بەرزاییەکانی ئەوێ جێگیر بوون. هەواڵی دەستگیری و ئەزیەت و ئازاری خەڵک لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بڵاوکراوەتەوە و ڕژیم، حکوومەت نیزامییەکی ڕانەگەندراوی لە شار و گوندەکان بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەرقەرار کردووە.

کۆماری ئیسلامی بەبیانووی جۆراوجۆر لەوانە کۆنتڕۆڵکردنی چالاکیی هێزە سیاسییە کوردەکان لە ناوچەکە، ڕۆژانە دەست دەداتە سەرکوتی خەباتی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان، بەڵام بێگومان ناتوانێ دەنگی ئازادیخوازی و ناڕەزایەتییان خامۆش بکات. بینیمان کە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی جۆزەردان خەڵکی تێکۆشەری شاری سەقز لە ئیعتڕاز بە هەوڵی ڕژیم بۆ گۆڕانکاری لە دەوروبەری گڵکۆی “ژینا ئەمینی” لەڕێگەی داخستنی دوکان و دەست لە کارکێشانەوە مانگرتنێکی گشتییان لەئاستی شاردا بەڕێوەبرد و هۆشداریان بە ڕژیمی ئیسلامی دا کە بەرانبەر بە تەعەڕوزاتی کۆتا نایەن.

هەواڵی ئەم جموجۆڵە بەزیانانە و هێرشی نیزامیی ڕژیم وایکردووە کە هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و خەباتکار بەرەنگاری ڕژیم بێتەوە و لە خەڵکی کوردستان پشتیوانی بکات. کۆتایی هێنان بە تەمەنی ئەم دەسەڵاتە نگریسە بەزەبری شۆڕش و ڕاپەڕینی گشتی بەردەوام خواستی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک بزووتنەوەی کرێکاران، ژنان و لاوان بووە و عەزم و ئیرادەیان بۆ بەرەنگاربوونەوە دژبە کۆماری ئیسلامی تا هاتووە قایمتر بووە. ئەوەش لەحاڵێکدایە کە ڕەوتی پاوانخواز و ناسیۆنالیستی ئێرانی لە بەرابەر هەموو ئەم جەنایەتە ئاشکرایانەدا بێدەنگیی هەڵبژاردووە.


شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان هێرشی نیزامی و بۆمبارانی ڕژیم و ئەزیەت و ئازاری خەڵکی کوردستان بەتوندی مەحکووم دەکات و خۆی بە هاوڕێی خەباتی ئازادیخوازانە و بەرابەریتەڵەبانەی خەڵکی کوردستان دەزانێت. شۆرا، هاوهەنگاو لەگەڵ خەڵکی کوردستان و بە پەیوەند لەگەڵ خەباتی سەراسەری تا ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ئەم ڕژیمە دژەئینسانە، تێکۆشانی درێژە دەدات.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم

جۆزەردانی ١٤٠٢


واژۆکان: سازمانی ئیتحادی فیدائیانی کۆمۆنیست، ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلیەت